ئیسپانیا

کۆنگرەی رۆژنامەوانی سێرجیۆ رامۆس

یاریگا- 

سێرجۆ رامۆسی کاپتنی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد و تیایدا چەندین بابەتی گرنگی باسکرد، رامۆس بڵاوکردنەوەی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی خۆی لە ئەمەزۆن پرایم راگەیاند.

رامۆس: لە کۆتاییدا گەڕامەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ تیپەکەم و نازناوی گرنگ هەیە کە هەوڵی بۆ دەدەین، نامەوێت تەنها یاری بکەم بەڵکو هەموو کاتێک ویستومە باشترین یاریزانبم لەو شوێنەی یاری تیا دەکەم.

رامۆس : هیوادارم بتوانم چەند ساڵێکی زۆر بە ئاستێکی باشەوە بەردەوامبم تاکو هەموو ریکۆردەکان بشکێنم، لەو باوەڕەدام کە توانام هەیە.

رامۆس: لە تۆپی پێدا یاریزانی تەمەن بچوک و گەورە نیە، یاریزانی باش و خراپ هەیە.

رامۆس : ناوبژیوانیش کەسی ئاسایین و دەکرێ هەڵە بکەن، شایستەی رێزن وەکو هاوڕێ یان یاریزانی بەرامبەر، باشترین شت ئەوەیە دورکەویتەوە لە قسەکردن لەسەر ناوبژیوان، بۆیە ڤار لای من بەسودە.

رامۆس: یاریکردن لە کلاسیکۆدا خەڵاتێکە بەدەستمهێنا لەپای ئەو هەوڵ و ماندوبونەی منداڵیم.

رامۆس : قورسترین رووبەرووبونەوەم؟ بارسیلۆنای سەردەمی گواردیۆلا تیپێکی بەهێزبوون،هەروەها سەختترین ڕووبەڕووبوونەوەی یاریزان  زیدان و رۆناڵدینهۆ بووە.

رامۆس : پێشەنگی من لە تۆپی پێدا؟ هێرۆ، رۆناڵدۆی بەرازیل، کانیجیا، ریڤاڵدۆ، پابلۆ ئەلفارۆ، پاوڵۆ ماڵدینی.

رامۆس : رێزێکی تایبەتم بۆ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج هەیە، بەردەوام بە توانایەکی باشەوە دەجەنگێت، شەڕکەرێکی گەورەیە، رۆیش بۆ خولی ئەمریکی و گەڕایەوەو هەر بەردەوامە لە یاریکردن بە ئاستی بەرز، بێ گرنگیدان بە تەمەنی.

رامۆس: کریستیانۆ؟ بەختم هەبوو کە لەگەڵ باشترین یاریزانی وەکو ، کریستیانۆ و رۆناڵدۆی دیاردەو بێکهام و راوڵ و کارلۆس یاریم کرد، لە هەڵبژاردەکەشم لەگەڵ چاڤی و پیۆڵ و ئینێستا زۆرشت فێربوم.

رامۆس: بردنەوە لە بەرشەلۆبە دڵخۆشیەکت پێ دەبەخشیت زۆر زیاتر لە ٣ خاڵەکە.

رامۆس : گرێبەستەکەم؟ قسە زۆر کرا لەسەر گرێبەستەکەم و شتی ناراست بڵاوکراوەتەوە، دەتوانم ئەوەتان پێ بڵێم کە هیچ شتێکی نوێ نیە!

فیلمی دوکمینتاری (دڵێ سێرجۆ رامۆس) لە ٩-٤ لە ئیسپانیا بڵاودەبێتەوەو لە درەوەی ئیسپانیا لە ١٦-٦ بەردەست دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button