فه‌ره‌نسا

هۆکاری ئامادەنەبوونی مباپێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس

یاریگا- سەرەڕای پێشکەشکردنی دەستپێشخەری نایاب بۆ کیلیان مباپێ، بەڵام ئەو یاریزانە قایل نییە بەو دەستپێشخەریانەی پاریس سان جێرمان و نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

دوێنێ سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد پی ئێس جی لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا ئەوەی بۆ مباپێ خستۆتە ڕوو کە بۆ ماوەی چوار تا پێنج ساڵ گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و مووچەی ساڵانەکەشی هاوتای نێیمار بکرێتەوە کە 30 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام ئەستێرە فەڕەنسییەکە ڕەتی کردۆتەوە.

ئەمڕۆ سەرچاوەی LE10SPORT هۆکاری قایل نەبوونی مبپاپێی ئاشکرا کردووە و گەڕاندویەتیەوە بۆ ترسی ئەو یاریزانە لە باڵادەستی ئەرجەنتییەکان لە ژووری خۆگۆڕین کە بریتین لە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، ئیکاردی، دی ماریا و پاریدێس و، پێشبینیکراوە لیۆنێل مێسی یاخود ئەگوێرۆش بگوازرێنەوە بۆ یانە پاریسییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button