ئینگلتەرا

باوکی کاڤانی: دەمەوێ کوڕەکەم بۆ یانەیەک یاری بکات کە لەپێناو نازناوەکان بجەنگێت!

یاریگا- باوکی ئێدیسۆن کاڤانی ئاسوودە نییە بە مانەوەی کوڕەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد و دەخوازێت بۆ یانەیەک یاری بکات کە بۆ نازناوەکان بجەنگێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ Super Futbol وتی: “کوڕەکەم لە ئینگلاند دڵخۆش نییە و دەیەوێت بگەڕێتەوە و نزیکتربێ لە خانەوادەکەی. ئەو دەیەوێت بۆ یانەیەکی ئەمریکای باشوور یاری بکات. منیش دەمەوێت بۆ ئەو یانەیەبێت کە بۆ نازناوە گرنگەکان بجەنگێت. پێشتر لەگەڵ ڕێکێلمی، جێگری سەرۆکی بۆکا جونیۆرز گفتوگۆی زۆری هەبووە و حەزی دەکرد بۆ بۆکا یاری بکات. بیرۆکەی کوڕەکەم ئەوە نییە کە لەگەڵ مانچستەردا بەردەوامبێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە. زۆریش بێتاقەت بوو لەبارەی ئەو سزایەی خرایە سەری بەوەی کە وشەی “ڕەشە”ی لە زار هاتە دەر.”

گۆڵکارە ئۆرۆگواییە تەمەن 34 ساڵانەکە لە مانگی ئۆکتۆبەری پار ساڵ بە گرێبەستێکی یەک ساڵی لە پاریس سان جێرمانەوە ڕووی کردە ئۆڵدترافۆرد لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکیتریش. بەڵام وەکو یاریزانی یەدەک مامەڵەی لەگە دەکرێت و هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێ کۆتایی وەرز مانچستەر جێ بهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button