ئه‌مریکاگرنگترین

رۆناڵدۆ بۆ پێنجەم جار دەبێتەوە بە باوک بە سپێرمی بەستوو

یاریگا-لویس نازاریۆ دالیما ناسراو بە رۆناڵدۆ بۆ پێنجەم جار دەبێتەوە بە باوک لەگەڵ سیلینا لۆکسی خۆشەویستی.

رۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١٠دا نەشتەرگەری ڤاسێکتۆمی ئەنجامدا بۆ بڕینی یەکجارەکی ئەگەری بوون بە باوک بەڵام سیلینا ئاشکرایکرد  کە دووگیانە بە هۆی هەڵگرتنی سپێرمی بەستووی رۆناڵدۆ بەر لە نەشتەرگەرییەکە.

نەشتەرگەرییەکەی رۆناڵدۆ لە ٢٠١٠دا دوای ئەوە هات ئاشکرابوو خیانەتی هاوسەرگیری کردووە و کارگوزاری چێشتخانەیەکی دووگیان کردووە.

رۆناڵدۆی سەرۆکی یانەی ڤالۆدۆلیدی ئیسپانی، ئێستا خاوەنی چوار منداڵە بە ناوەکانی رۆناڵدۆ، ماریا سۆفیا، ماریا ئالیس، ئەلیکساندەر.

رۆڵاند لە هاوسەری یەکەمی لە دایک بوبوو، ماریا سۆفیا و ماریا ئالیس لەگەڵ هاوسەری دووهەمی و  ئەلیکساندەریش لە کارگوزارەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button