ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا لەگەڵ یاریزانان و راهێنەرانی یانەکەی کۆبویەوە

یاریگا
خوان لاپۆرتا، دوای بەدەست هێنانی کورسی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا، بەیانی ئەمڕۆ سەردانی کامپی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی کرد.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە بەیانی ئەمڕۆ خوان لاپۆرتا و رافایل یاستی جێگرەکەی بۆ یەکەمجار دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا، سەردانی یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەکەی و هەروەها سەرجەم یاریزانەکان گفتوگۆی کرد و باسیان لە ئەنجامەکانی ئەم وەرزە کرد.

لاپۆرتا بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بۆ بەدەست هێنانەوەی پۆستی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، باسی لەوە کردووە هەموو ئامانجی ئەوە دەبێت لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی رازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button