ئینگلتەرا

كەین و سون ژمارەیەكی پێوانەیی لە پریمەرلیگ تۆمار دەكەن

یاریگا-

دوانەی هاری كەین و هیونگ مین سون ژمارەیەكی پێوانەیی لە پریمەرلیگ تۆمار دەكەن دوای بردنەوەكەیان لە كریستاڵ پالاس.

تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری كریستاڵ پالاسی كرد و یاریەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، گۆڵەكانی سپێرز لەلایەن بەیڵ دوو گۆڵ و كەینیش دوو گۆڵ تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هاری كەین و هیونگ مین سون 14 گۆڵیان بۆ یەكتر درووست كردووە لەم وەرزەی پریمەرلیگ.

بەوەش ژمارەی پێوانەییان شكاند كە بەناوی ئالان شیرەر و كریس سوتونەوە بوو لەگەڵ بلاكبێرن بە 13 گۆڵ لە وەرزی ( 1994-1995) .

هەروەها كەین یەكەم یاریزانی تۆتنهام بوو لە یاریەكی پریمەرلیگدا دوو گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات لە دوای یۆرگن كلینسمان لە ساڵی 1998.

هەروەها گۆڵی دووەمی كەین لە یاریەكەدا گۆڵی ژمارە 100ی تۆتنهام بوو لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكانی ئەم وەرزەدا ، بەوەش دووەم یانەیە لەدوای بایرن بە 106 گۆڵ بگاتە ئەو ڕێژەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button