ئه‌وروپا

نیشانەیەكی نوێ نزیكبوونەوەی میسی لە پاریس سان جێرمان دەردەخات

Korek Telecom

یاریگا-

هێشتا باس و خواست لەسەر داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوامە بە جۆرێك كە لە كۆتایی وەرزدا گرێبەستەكەی بەسەردەچێت.

پێگەی ( قطر اليوم ) لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە توویتێكدا نووسیویەتی: سەرچاوە قەتەڕیەكان ئەوەیان دووپاتكردەوە كە ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە ڤێلایەكی لە پاریس كڕیوە.

شایەنی باسە ناوی گۆڵكارە مێژوویەكەی بلاوگرانا بە چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپاوە بەستراوەتەوە لەوانە پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی.

تا ئەم ساتەش ئەستێرە 33 ساڵانەكە داهاتووی خۆی یەكلانەكردووەتەوە، هەروەك پێشتر ئەوەی دووپاتكردەوە كە لە كۆتایی وەرزدا بڕیاری كۆتایی خۆی دەدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!