ئیتاڵیا

دیلپیرۆ وەکو شیکەرەوە

دیلیرۆ پێی وایە یۆڤانتۆس نابێت بێ نازناوبيت، پیرلۆ خیبرەی نیە بەڵام رۆناڵدۆ یان هەیە.

یاریگا-

ئەلیساندرۆ دیلپیرۆ ئەفسانەی یۆڤانتۆس و براوەی جامی جیهانی لەگەڵ ئیتاڵیا وەکو شیکەرەوە لە کەناڵی (ESPN) دەستبەکاربوو.

لە یەکەم دەرکەوتنیدا ئەلێکس وتی “بردنەوەیەکی باش بۆ یۆڤانتۆس بەرامبەر لازیۆ، بەڵام هەموو وەرزەکە بەستراوەتەوە بۆ سێ شەممەوە، دەبێ ئەو یاریە ببەنەوە تا کارەساتەکەی ساڵی پێشوو دوبارە نەبێتەوە”.

سەبارەت بەوەی ئایا یۆڤانتۆس توانای هەیە چامپیۆنس لیگ بباتەوە، دیلپیرۆ وتی “ئاشکرایە کە پیرلۆ کەسێکی زیرەکە بەڵام خیبرەی نیە، ئەو قسەیەش بۆ یۆڤانتۆس نابێت کە دەڵێن ئەم وەرزە لەبەردەم گۆڕانکاریدا، یۆڤی دەبێت هەموو ساڵێک نازناو بباتەوە، راستە ئەم تیپە هێندەی بایرن یان مان سیتی باش یاری ناکەن، بەڵام چامپیۆنس لیگ دەکرێ هەموو شت روبدات، ئەوان رۆناڵدۆ یان هەیە لە پێشەوە”.

کاپتنەکەی پێشووی یۆڤانتۆس پێی وابوو مۆراتا یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکانی تیپەکە و ئەم وەرزە سودی زیاتریشی دەبێت بۆ تیپەکەی پیرلۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button