ئه‌وروپائیتاڵیا

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی یۆڤێنتۆس

یاریگا
ئەمڕۆ زۆربەی سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە بۆ یاریی ئەمشەو بەرامبەر لازیۆ بانگهێشت ناکرێت، بەڵام هەواڵەکە رەتکرایەوە.

هەژماری فەرمی خانمە پیرەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەی بۆ یاریی ئەمشەو بڵاوکردەوە و بە پێچەوانەی پێشبینیەکان گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکەش بۆ ئەم یارییە بانگهێشتکراوە و بەشداری دەکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لەسەر کورسی یەدەگ بێت و لە سەرەتاوە یاریی نەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 30 یاریی کردووە و 27 گۆڵ و سێ ئاسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button