جیهان

ڤینیسیۆس ئاواتە سەرەكیەكەی خۆی ئاشكرا دەكات

یاریگا-

ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاواتە سەرەكیەكەی خۆی ئاشكرا دەكات.

ڤینیسیۆس لە لایڤێكیدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ووتی: هیوادارم من و نەیمار پێش مۆندیالی 2022 تووشی پێكان نەبین ، تاوەكو بتوانین نازناوەكە بۆ بەڕازیل بەدەستبهێنین وەك پێلێ داوای لێكردووین.

هێرشبەرەكەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بوو ووتی: سەختترین بەشی پێكان ئازارەكەی نیە ، بەڵكو ئەو هەستەیە كە هەموو ئەو كارانەی ئەنجامتداوە و درووستتكردووە دەوەستێت.

ڤینیسیۆس لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی مێرینگیەوە كرد و 100 یاری بە درێسی یانە شاهانەكەوە ئەنجامداوە.

شایەنی باسە ڕۆژی یەك شەممە ئەتلەتیكۆی پێشەنگ میوانداری ڕیاڵ مەدریدی سێیەم دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button