ئه‌مریکائه‌وروپامۆندیال

رێگە بە هەڵبژاردەی بەڕازیل نادرێت بچێتە کۆلۆمبیا

یاریگا
بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی نوێ کۆرۆنا حکومەتی کۆلۆمبیا رێگە بە گەشتی شاندی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ وڵاتەکەیان نادات.

فێرناندۆ رۆئیز وەزیری تەندروستی حکومەت کۆلۆمبیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی وڵاتەکەی گووتی ” بەم دواییە ڤایرۆسی نوێ کۆرۆنا لە وڵاتی بەڕازیل بە شێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی کردووە، ئەمەش وایکردووە کە گەشتەکانمان لەگەڵ بەڕازیل بوەستیینین و ئامادەش نین رێگە بە گەشتی شاندی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە بۆ خاکەکەمان بدەین “.

هەردوو هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و بەڕازیل بریارە 27ـی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button