ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ دێربی مەدرید بڵاوكردەوە.

سبەینێ یەك شەممە لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا.

زێدان بۆ ئەو یاریە تواناكانی هەریەك لە ئیدێر میلیتاو و كەریم بێنزیمای بۆ گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵكرا و هەریەك لە ڕامۆس و هازارد و كارڤاخال و دیاز لە لیستەكەدا نابیندرێن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، مارسێلۆ ڤاران ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میندی ، كرۆس ، كاسیمیرۆ ، مۆدریچ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ، بنزیما ، ئەسینسیۆ، ڤاسكێز ، ڤینیسیۆس ،ڕۆدریگۆ ، هۆگۆ دۆرۆ.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی سێیەمی لالیگا دێت بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ و بە جیاوازی 5 خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button