فه‌ره‌نسا

ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تووشبوونی ئەستێرەیەكی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانەی پاریس سان جێرمان تووشبوونی مۆیس كینی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند ، دوای پشكنینە پزیشكیەكانی تایبەت بە ڤایرۆسەكە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە یاریزانەكە بەشداری یاریەكەیان بەرامبەر بۆردۆ ناكات و یاریزانەكە بەپێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی كەرەنتین دەكرێت.

شایەنی باسە چاوەڕوان دەكرێت یاریزانەكە لە یاری گەڕانەوەیان بەرامبەر بارسێلۆنا نەتوانێت بەشداری بكات.

مۆیس كین

بابەتی زیاتر

Back to top button