ئه‌وروپا

ڕاڤانێلی دەناسیت؟ ئەو یاریزانەی چامپیۆنس لیگی بۆ یۆڤانتۆس بردۆتەوەو لەگەڵ قەزافی یاری کردوە.

یاریگا-

راڤانێلی یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی ئیتاڵیا و خولی ئیتاڵی لە نەوەدەکاندا، ئەم هێرشبەرە بە قژە سپیەکەی ناوبانگی دەرکردبوو، فابریزیۆ راڤانێلی لە تەمەنی ١٢ ساڵیەوە قژی بەرەو سپی بوون دەچێت، بەڵام ئەوە زیاتر بەناوبانگی دەکات.

راڤانێلی لە ١٩٨٦-١٩٨٧ لە پیرۆجیاوە دەست پێ دەکات و لە ٢٠٠٥ دا هەر لە پیروجیا کۆتایی پێدێنێت.

ژیانی وەرزشی راڤانێلی دەچێتە ئاستێکیتر کاتێک لە ١٩٩٢ دا پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە دەکات، لەو کات یۆڤانتۆس خاوەنی رۆبەرتۆ باجیۆ، جیانلوکا ڤیالی، پاوڵۆ دیکانیۆ، کاسیراگی، ئەلیساندرۆ مۆلەری ئەڵمانی و دیلپیرۆ بوون.

راڤانێلی بەهۆی قژە سپیەکەیەوە بە (باوکە سپیەکە) ناسرابوو، سەرەتا لە یۆڤانتۆس لەژێر دەستی تراپەتۆنی هەلی یاریکردنی کەمبوو، لە وەرزی ١٩٩٤-١٩٩٥ مارچیلۆ لیپی هات و راڤانێلی بوە یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکان ، چونکە لیپی حەزی بە یاریزانی خاوەنی جەستە بەهیێز دەکرد.

توانیان لەو وەرزەدا جامی ئیتاڵیا و خولی ئیتاڵی ببەنەوە، ساڵی دواتر لەگەڵ یۆڤانتۆس توانیان چامپیۆنس لیگ ببەنەوەو لە یاری کۆتایی بەرامبەر ئەجاکس راڤانێلی گۆڵیکرد و بە لێدانی یەکلاکەرەوە جامەکەیان بردەوە.

راڤانێلی لە ساڵی ١٩٩٤ دا لە یاری یۆڤانتۆس و سێسکا سۆفیا توانی ٥ گۆڵ تۆماربکات و ئەوەش لە مێژووی یانەکەدا ژمارەیەکی دیارەو دوبارەکردنەوەی ئەستەمە.

لە وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ راڤانێلی رویکردە خولی ئینگلیزی و پەیوەندی بە میلدزبڕەوە کرد، لە یەکەم یاری خولەکەدا بەرامبەر لیڤەرپوڵ هاتریکی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارکرد، لەو وەرزەدا راڤانێلی توانی ١٧ گۆڵ بۆ یانەکەی بکات و بگەنە یاری کۆتایی ئێف ئەی کەپ و لیگ کەپ و هەردوو یاریەکەیان دۆڕاند، راڤانێلی و جۆنینۆی بەرازیلی دوانەیەکی بەهێزیان دروستکرد.

راڤانێلی رویکردە خولی فەرەنسی و ماوەی ٢ وەرز لەگەڵ مارسیلیا مایەوەو کێبڕکێی خولی فەرەنسیان دەکرد و تیپێکی بەهێزیان هەبوو ئەوکات، لە دوو وەرزدا باوکە سپیەکە ٢٨ گۆڵی بۆ تیپە فەرەنسیەکە تۆماکرد.

فابریزیۆ راڤانێلی گەڕایەوە ئیتاڵیا و پەیوەندی بە لازیۆ وەکرد لە مانگی ١ ی ٢٠٠٠ دا، ئەو ساڵە لەگەل لازیۆ توانیان خولی ئیتاڵی و جامی ئیتاڵیا ببەنەوە.

دواتر ئەم هێرشبەرە رویکردە دێربی کاونتی و دەندی یوناید و لە کۆتاییدا گەڕایەوە بۆ پیرۆجیا، لەو شوێنەی دەستیپێکرد لەوێ کۆتایی پێ هێناو لە ٢٠٠٥ دا کۆتایی بە یاریکردن هێنا، دواین ساڵی یاریکردنی لە پیرۆجیا لەگەڵ سەعدی کوڕێ معەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا پێکەوە بوون.

راڤانێلی لە نێوانی ساڵەکانی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٩ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردوەو لە ٢٢ یاریدا خاوەنی ٨ گۆڵ بوە.

یەکێک لە دیمەنە دیارەکانی راڤانێلی ئەوەبوو کە لکاتی گۆڵکردندا درێسەکەی دەکرد بەسەریدا و دەموچاوی دادەپۆشراو رایدەکرد بە یاریگادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button