ئه‌وروپائیتاڵیا

” رۆناڵدۆ دەیگوت دەمەوێت ببمە باشترین یاریزان، ئێمەش گاڵتەمان پێدەکرد “

یاریگا
میگێل ڤێلۆسۆ، یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی ڤێرۆنای ئیتاڵیا بەسەر هاتێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی دەگێڕێتەوە و دەڵێت هەموومان گاڵتەمان پێدەکرد.

یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە کە پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و یانەی سپۆرتینگ لیسبۆن لەگەڵ دۆن یاریی کردووە دەڵێت ” کاتێک کریس پەیوەندی بە لیسبۆنەوە کرد تەمەنی بچوک بوو، بەڵام ئەو هەمیشە هەوڵی باشترینی دەدا، بیرمە زۆرجار بە ئێمەی دەگووت دەمەوێت ببمە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام ئێمە گاڵتەمان پێدەکرد و قسەکانیمان بە هەند وەرنەدەگرت، کەچی دەبینین ئەو گەیشتە خەونەوەکەی و چەندینجاریش بووە باشترینی جیهان “.

ڤۆلیسۆ دەشڵێت ” رۆناڵدۆ هەر لەو کاتەوە ئەوەندە متمانەی بە خۆی هەبوو، کەم کەسم بینیوە بەم شێوەیە بڕوای بە خۆی هەبێت “.

بابەتی زیاتر

Back to top button