ئیتاڵیا

مارتینیز: هیچ هێرشبەرێك نیە هاوشێوەی لوكاكۆ بەهێز بێت

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مارتینیز ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا ستایشی ئاستی ڕۆمێرۆ لوكاكۆی هێرشبەری هەڵبژاردەكەی كرد لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی.

مارتینیز لە چاوپێكەوتنێكیدا كە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ووتی: كەم یاریزان هەیە بتوانێت گۆڵ تۆمار بكات هاوشێوەی لوكاكۆ ، ئەو گۆڵ تۆمار دەكات و گۆڵیش درووست دەكات.

هەروەها ووتیشی: لوكاكۆ لە كاتێكی گونجاودا پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە كرد بوو بە یاریزانێكی تەواو ، سوپاسی كۆنتی دەكەم.

ڕاهێنەرەكەی هەڵبژاردەی بەلجیكا لە بەردەوامیدا ووتی: ئەمڕۆ هیچ هێرشبەرێك لە تەمەنی لوكاكۆدا نیە كە هەمان هێز و توانای هەبێت ، لە ڕابردوودا هەمان توانای هەبووە كە كاریگەری هەیە و وایلێدەكات بەشێوەیەكی نایاب لەگەڵ ئینتەر بدرەوشێتەوە ، ئەوە شتێكی سەرسوڕمان نیە بۆ من.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو یەكەم یاریزانە لە مێژوودا بتوانێت پێنج یاری دێربی توڕەیی گۆڵ تۆمار بكات لوكاكۆ توانی ئەوە ئەنجام بدات ، ئەمەش ڕێكەوت نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button