ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

جوانترین گۆڵی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دیاریی کرا

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بووە خاوەنی جوانترین گۆڵی یارییەکانی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.

ماڵپەری فەرمی یوێفا خاوەنی جوانترین گۆڵی یارییەکانی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و سێیەم گۆڵی کلیان مباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بەرامبەر بارسێلۆنا، وەکو جوانترین گۆڵ دەست نیشانکرا.

یانە فەڕەنسیەکە لەم یارییەدا لە یاریگای کامپ نۆ توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بارسێلۆنا بباتەوە و مباپێ بە تەنیا سێ گۆڵی بۆ یانەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button