ئیسپانیا

ڕیاڵ بۆ دێربی مەرید پارێزگاری لە چەکە قورسەکەی دەکات

یاریگا- ڕیاڵ مەدیدر بۆ پارێزگاری کردن و سەرکێشی نەکردن بە کەریم بەنزیمەی پێکراوەوە، گەڕانەوەی ئەو هێرشبەره دوا دەخات تا لە دێربی مەدرید لە باشترین بارودۆخی جەستەیی خۆیدا بێت.

مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە هێرشبەرە فەرەنسییەکە لە ئێستادا زۆر بە باشی له پێکانەکەی چاک دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێ بۆ 7ی مانگی داهاتوو لە یارییەکەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید وەک یاریزانی سەرەکی یاری پێ بکرێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێش دێربی، ڕیاڵ لە یاریگای خۆیاندا ڕووبەڕوو بوونەوەی سۆسیدادیان هەیە، بەڵام زینەدین زیدان پلانی لەپێشینەی بۆ گۆڵکارەکەی، ئامادەبوونیەتی بەرامبەر کوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button