ئیتاڵیا

پێنج حاڵەتی پۆزەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئینتەر میلان دەرکەوت

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان لە پێگەی فەرمی خۆیان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا تووشبوونی پێنج کەس لە ستافی یانەکەیان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەریەکە لە ئالیساندرۆ و جۆسێپی مارۆتا بەڕێوبەرانی وەرزشی و، پیێرۆ ئاوسیلیۆی بەڕێوەبەری وەرزشی و ئەنجیلۆ کاپێلینی پارێزەری یانەکە تووشی پەتاکە بوونە.

ئەوانە و هەروەها کەسێکیتر لە ستافی هونەری یانەکەش چۆتە کەرەنتینەوە و بەرکەوتنی لەگەڵ کەسدا نابێ.

ئەوەش بڵاو کراوەتەوە کە هیچ یاریزانێکی یانەکە و ڕاهێنەر تا ئێستا پشکنینەکانیان نەرێنیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button