ئینگلتەرا

مانێ: پریمەرلیگ بۆ ئێمە کۆتایی هاتووە

یاریگا-سادیۆ مانی دان بەوەدا دەنێت چانسی ئەوەیان نەماوە بتوانن پارێزگاری لە ناسناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بکەن.

پاڵەوانەکەی ساڵی رابردوو، ١٩ خاڵ لە پلەی یەکەمی خولەکە دوورە و لە پلەی شەشەمی پریمەرلگدایە. مانێ وتی” نەک تەنها بۆمن بەڵکو بۆ سەرجەم یاریزانانی یانەکە، هەمووکەسێک ئامانجی خۆی هەیە کە پێی بگات، ئامانجی یەکەممان خولی پاڵەوانەکان بوو، دواتر پریمەرلیگ و جامەکان. هەرچەندە هەمیشە خەیاڵی  و بیرۆکەی ئێمە ئەوەیە کە هەرگیز واز نەهێنین بەڵام پریمەرلیگ کۆتایی هاتووە، بەڵام هێشتا ئامانجە سەرەکییەکەمان ماوە کە خولی پاڵەوانەکانە”.

لیڤەرپوول ئەم وەرزەی بە سەرەتایەکی باش دەستپێکرد بەڵامم بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە دوای مانگی ١٢ـەوە  بە جۆرێک ئاستی دابەزی کە لە ١١ یاری رابردوودا تەنها دوو بردنەوەی بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button