چامپیۆنزلیگ

گاسپیرینی: بەرامبەر ڕیاڵ کەسایەتی خۆمان لە دەست نادەین

یاریگا- جان پیێرۆ گاسێرینی ڕاهێنەری یانەی ئەتاڵەنتای ئیتاڵی بە متمانە بەخۆ بوونەوە دەرکەوت لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدردید.

ڕیاڵ بەبێ ئامادەبوونی 11 له یاریزانە دیارەکانی گەشتی ئیتاڵیای کرد و ئەرکی ئاسان نابێت بەرامبەر بەو یانە هێرشبەرییە کە وەرزی ڕابردووش گەشتنە قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ.

گاسپێرینی گوتی: “بەرامبەر ڕیاڵ ئەو کەسایەتیەمان لە دەست نادەین کە هۆکار بوو بۆ سەرکەوتنمان بۆ پاڵەوانێتییەکە و ڕکابەرایەتیکردنی یانە گەورەکانی ئیتاڵیا.

ئەو وتیشی: “ڕۆحیەتی تیمەکە ناگۆڕدرێت بەڵام دەبێ بە ئاگایی و بە هۆشەوە یاریی بکەین. حەزمان لە ڕکابەری باشترین یانەی جیهانە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button