گرنگترینیۆرۆپالیگ

ئاتڵانتا بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

یاریگا –

یانەی ئەتاڵەنتا چاوەڕوانییەکانی ئاوەژۆ کردەوە و بە بردنەوە لە بایەر لیڤەرکۆزن بوو بە پاڵەوانی یۆرۆپالیگی 2023/24.

ئادیمۆلا لووکمان کە پیاوی یارییەکە بوو، بە هاتریکێک کۆتایی هێنا بە زنجیرەی شکستنەهێنانەکانی چاپی ئالۆنسۆ کە زیاتر لە 50 یاریی بوو لە هیچ خول و پاڵەوانێتیەکی نێوخۆیی و کیشوەریی نەدۆڕابوو.

کوڕانی جیان پیێرۆ گاسپەرینی هەر لە گێمی یەکەمدا باڵادەستی خۆیان لەنێو خاکی دبلنی پایتەختی ئێرلەندا نواند کاتێک بە دوو گۆڵی خاوێن پێشکەوتن.

گێمی دووەم کە گێمی ڕاهێنەرانیشی پێدەگوترێت، ئاڵۆنسۆ نەیتوانی بگەڕێتەوە کەشی یاریەکە و جارێکیتر یانە ئیتاڵییەکە هەر لە ڕێگەی لووکمانی نەیجیریەوە گەیشتنەوە سەر گۆڵی ئەڵمانییەکان و نەیانهێشت سێیەم نازناوی ئەم وەرزە بەرزبکەنەوە.

ئەتاڵەنتا کە پێشتر لیڤەرپوولیشی لەم پاڵەوانێتیە دەرکردبوو، بۆ یەکەم جار توانیان لە مێژووی خۆیاندا جامەکە ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button