بازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاسانکارییەک لە ئارادایە ئالابا ڕوو بکاتە بارسا نەک ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- ئاسانکارییەک بەدی دەکرێت کە ڕەنگە داڤید ئالابا پێشبینییەکان پێچەوانە بکاتەوە و ڕوو بکاتە بارسێلۆنا وەک لە ڕیاڵ مەدرید.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی گۆڵی وەرزشی، بێنی زاهافی کە بریکاری کارەکانی بەرگریکاره نەمساییەکەیە، پەیوەندیەکی بتەوی لەگەڵ خوان لاپۆرتای بەربژێری سەرۆکایەتی بارسێلۆنادا هەیە و، ڕەنگە دواجار هەوڵەکانی لە بەرژەوەندی بلاوگرانا بخاتە گەڕ بۆ ڕازی کردنی ئالابا و چوونی بۆ ئەو یانەیە کەتەلۆنییە.

ئەوە لە کاتێکدایە کۆتایی ئەم ورزە ئالابا گرێبەستەکەی لەگەڵ بایەرن کۆتایی دێت و، ڕیاڵ مەدریدیش بەهێزترین پاڵێوراوه بۆ وێستگەی داهاتووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button