ئه‌وروپائیتاڵیا

پیرلۆ: نیگەرانی لێدانە راستەوخۆکانی رۆناڵدۆ نیم

یاریگا
ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دڵنیایە لەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتوانێت وەکو رابردوو دەتوانێت بە لێدانی راستەوخۆش گۆڵ بکات.

راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر کرۆتۆنێ گووتی ” لێدانە راستەوخۆکان گرنگن، بە تایبەت بەرامبەر ئەو یانانەی بەرگری دەکەن، رۆناڵدۆ هەموو رۆژێک راهێنان لەسەر ئەم کارە دەکات و زۆر لەسەرخۆ کار دەکات و نیگەرانی ئەم بابەتە نیم و دڵنیام بەم زووانە بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵیش دەکات “.

یۆڤێنتۆس بریارە شەوی داهاتوو لە گەڕی 23ـی سێریائەی لە یاریگای خۆی میوانداری کرۆتۆنێ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!