ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بەلەد وەلید

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بەلەد وەلید بڵاوكردەوە.

بەلەد وەلید لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی.

بەهۆی پێكانەوە چەندین ئەستێرەی سەرەكی مێرینگی لە لیستەكەدا نابیندرێن لەوانە ڕامۆس ، مارسێلۆ ، میلیتاو ، كارڤاخال ، ڤالڤێردی ، هازارد ، بێنزیما ، ڕۆدریگۆ ، ئۆدریۆزۆلا.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، ڤاران ، ناچۆ ، میندی ، چوست ، میگێل ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ئیسكۆ ، ئاریباس ،بلانكۆ ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ،هۆگۆ.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید بە كۆكردنەوەی 49 خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیكۆی دووەمەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button