ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان پرۆژە گەورەکەی دەست پێکردووە

یاریگا
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، هەوڵەکانیان بۆ درێژ کردنەوەی گرێبەستی کلیان مباپێ گۆڵکاری لاوی یانەکەیان دەست پێکردووە.

رادیۆ مۆنتی کارلۆی فەڕەنسا بڵاویکردووە، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە چەند یانەیەک گرنگی بە تواناکانی گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان دەدەن، بۆیە کارگێری ئەو یانەیە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە داهاتووی یاریزانەکەیان، داوایان لێکردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبووە.

مباپێ لە ساڵی 2017 بە شێوەی خواستن لە مۆناکۆ گواسترایەوە پاریس سانجێرمان و دواتریش لە ساڵی 2018 بەرامبەر 145 ملیۆن بووە یاریزانی هەمیشەیی شازادەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button