ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی: بەیڵ هێشتا مەدریدی خۆشدەوێت و دەیەوێت بگەڕێتەوە

یاریگا-گاریس بەیڵ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریاڵ مەرید دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی.

ئاستە خراپەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ تۆتنهام، داهاتووی هێرشبەرە وێڵزییەکەی لێڵ کردووە بەڵام بریکارەکەی بێ هیوانەبووە لەوەی ریاڵ مەدرید وەربگرێتەوە و وتی “ئەو هێشتا مەدریدی خۆشدەوێت، هیچ کێشەیەکی نیە لەگەڵ یانەکە، مەدرید یانەیەکی قەشەنگە و هیچ کێشەیەکیش لە گەڕانەوەیدا نیە، تەنها لەسەر ئەوە وەستاوە کە ئایا مەدرید دەیانەوێت یارییان بۆ بکات یاخود نا، وەڵامی ئەو پرسیارەش لای زیدانە”.

بەیڵ تەنها لە حەوت یاری ئەم وەرزەی پریمەرلیگ یاریکردووە و یەک گۆڵی هەیە، ناجێگیری ئاستی و پێکانە بەردەوامەکان رێگرە لەوەی لەگەڵ خۆزێ مۆرینهۆ بتوانێت جارێکیتر کاروانی وەرزشیی زیندوو بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button