بازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

ئێمباپێ:گەمژانەیە بەهۆی یەک یاری بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆم بدەم

یاریگا-کایلیان ئێمباپێ  ئەستێرە درەوشاوەکەی پاریس باس لە داهاتووی خۆی دەکات پاش هاتریکە مێژووییەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر بارسێلۆنا.

کایلیان بۆ ئاڕ ئێم سی سپۆرت وتی “زۆر دڵخۆشین، بردنەوەیەکی گرنگ بوو بۆ ئێمە، ویستما بێینە ئێرە بۆ سەرکەوتن و ئامانجەکەم بە ستایلێکی تایبەتەوە پێکا. سەرکەوتنێکی گەورە بوو بەڵام هێشتا هیچ شتێکمان نەبردووەتەوە، زۆر دڵخۆشم و دەمەوێت هەمیشە باشترینی خۆم نیشان بدەم. ئەمڕۆ ماندوبوون و هەوڵەکانم گەیشتە ئەنجام. بە گشتی هەست دەکەین باشترین و لە رووی جەستەییشەوە دوای کۆرۆنا گەڕاوینەتەوە سەر رێچکەی خۆمان”.

دواتر سەبارەت بە چارەنووسی لەگەڵ پاریس وتی “شتێکی گەمژانە دەبێت ئەگەر لەسەر یەک یاری بڕیار بدەم. راستییەکە ئەوەیە دەبێت بیر لە داهاتوویەکی دوور بکەمەوە. هەمیشە وتوومە دڵخۆشم لێرە و ئەم جۆرە یارییەنەش خۆشحاڵترم دەکەن. درێسی پاریس زۆر ئەزیزە لەسەر دڵم”.

ئێمباپێ لە هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس بەسەردەچێت و تا ئێستا تازەی نەکردووەتەوە، ریاڵ مەدریدیش هێشتا لە هاوکێشەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button