ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

کڵۆپ: زۆر کەس چاوەڕوانبوون دووبارە تووشی شكست بێین

یاریگا-یۆرگن کلۆپ خۆشحاڵە بە بردنەوەکەیان بەرامبەر لایپزیگ پاش  سێ شکستی دوای یەک لە پریمەرلیگ.

ریدز بە دوو گۆڵی سەڵاح و مانێ لە خولەکەکانی ٥٣ و ٥٨دا توانی لە دەرەوەی خاکی خۆی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنێت.

کڵۆپ دوای یارییەکە بۆ میدیاکان وتی “زۆر کەس چاوەڕوانبوون دووبارە تووشی شکست بێین بەڵام کوڕەکان (یاریزانەکانی) نەیانهێشت رووبدات، زۆر باوەڕم بەوە نیە  کە بەوە هانی خۆمان بدەین، خۆمان بۆ نەیارەکانمان بسەلمێنین بەڵام هەر بە راستی پێیان وابوو دووبارە دەدۆڕێین”.

کڵۆپ وتیشی”یارییەکی باشمان ئەنجامدا و کوڕەکان تواناکانی خۆیان نیشاندا، پێم وایە ناچارمان کردن کە هەڵە بکەن و بە گشتی زۆرخۆشحاڵم بە یارییەکە”.

یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئەنفیڵد لە بەرواری ١٠-٣-٢٠٢١ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button