ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: ئالابا چوونی لە بایرن میونشن راگەیاند

یاریگا-
دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشن ئەڵمانیا، بە شێوەیەکی فەرمی جیابونەوەی لە یانەکەی راگەیاند.

بەرگریکارەکەی باڤارییەکان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” دوای سێزدە ساڵ بریاری جێهێشتنی بایرن میونشن قورسە، بەڵام دەمەوێت ئەزموونێکی دیکە تاقی بکەمەوە، هیچ کێشەیەکی داراییم لەگەڵ یانەکەم نەبووە، تەنها دەمەوێت لە یانەیەکی دیکە خۆم تاقی بکەمەوە، بارسێلۆنا؟ تاوەکو ئێستا بریارم نەداوە یاریی بۆ کام یانە بکەم، بەرێوەبەری کارەکانم لەگەڵ چەندین یانە لەسەر هێلە و بەم زووانە یانە نوێیەکەم هەڵدەبژێرم”.

ئالابا لە ساڵی 2009 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کردووە و چەندین ناسناوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست هێناوە و هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button