ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید کێشەی لەگەڵ موچەی ئالابا هەیە

یاریگا
دەنگۆیەک هەیە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەگەڵ دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن لەسەر بابەتی موچەی بووەتە کێشە.

کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووە، ماوەیەکە کارگێری شایانەکان لەگەڵ بەرگریکارەکەی باڤارییەکان گفتوگۆکانیان بۆ گواستنەوەی دەست پێکردووە، بەڵام بابەتی موچەی ساڵانەی بووەتە کێشە لە نێوان، چونکە ئەو یاریزانە داوای موچەی سەروو 10 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانەکەش ئامادەنیە زیاتر لە نۆ ملیۆن یۆرۆی پێ بدات.

ئالابا ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن کۆتایی دێت و بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت، بێجگە لە ریال مەدرید، چەند یانەیەکی دیکەش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button