ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆمەنیگە: هەوڵ بۆ مێسی نادەین و پێکەنیم بە گرێبەستەکەی هات!

یاریگا-کارڵ هاینز رۆمەنیگە بەڕێوبەری گشتی یانەی بایەرن میونشن رەتیدەکاتەوە بە هیچ جۆرێک هەوڵ بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بدەن.

بایەرن لە رابردوودا بەوە ناسرابوو کە هەرگیز گرێبەستی زەبەلاح واژۆناکەن بەڵام لەم چەند ساڵەی رابردوودا، ئەو سیاسەتەی یانەکەیان گۆڕیووە. کاتێک پرسیاری ئەوەی لێککرا کە ئایا ئامادەن هەوڵ بۆ گواستنەوەی مێسی بدەن لە هاویندا، ناوبراو وتی

گرێبەستەکەی مێسیم بینی لەگەڵ بارسێلۆنا و پێکەنینم هات. تەنیا دەتوانم پیرۆزبایی لێبکەم کە توانیوییەتی ئەو گرێبەستە ئاسمانییە بەدەست بهێنێت. بەڵام دەبێت ئەم جۆرە موچانە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە و روونەدەنەوە

دەنگۆی رۆیشتن یاخود مانەوەی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە هێشتا باسێکی گەرمی میدیاکانە و یەکلانەبووەتەوە لە یانەکە دەمێنێتەوە یاخود روودەکاتە یەکێک لە یانە خوازیارەکانی، لە نێویشیاندا  پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button