ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید جۆری پێكانەكەی كارڤاخالی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی جۆری پێكانی ئەستێرەی یانەكەی دانی كارڤاخالی ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی لە یاری پێشووی یانەكەی بەرامبەر ڤالینسیا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.

ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانە شاهانەكە ڕایگەیاند یاریزان كارڤاخال پێكانی هەیە لە ماسولكەی قاچی ڕاستیدا.

شایەنی باسە لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە بەڵام سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن یاریزانەكە ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و بەوەش ناتوانێت بەشداری لە یاریەكانی یانەكەی بەرامبەر ( بەلەد وەلید ، ئەتلانتا ، ڕیاڵ سۆسیداد ، ئەتلەتیكۆ مەدرید ، ئێلچی ، ئەتلانتا) بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button