ئیتاڵیا

كاردانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای شكستەكەیان بەرامبەر ناپۆلی

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر ناپۆلی.

ناپۆلی لە یاریگای دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكەی بە تاكە گۆڵێكی لۆرێنزۆ ئینسینی لێ بردەوە.

لە دوای یاریەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی بە كۆمەڵی یاریزانەكانی داناوە و نووسیوویەتی:

” ئەم شكستە نامانڕوخێنێت ، با سەری خۆمان بەرز بكەینەوە و بیر لە چامپیۆنسلیگ بكەینەوە ”.

ڕۆژی چوار شەممە لە میانەی یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یوڤێنتوس دەبێتە میوانی پۆرتۆ لە یاریگای دراگاو.

شایەنی باسە یوڤێنتوس لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button