ئینگلتەرا

کلۆپ: ڤاڕ هۆکاری شکستەکەمان بوو

یاریگا-یۆرگن کلۆپ پێی وایە دەبوو براوەبوونایە لە یارییەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر لێیستەر سیتی و هۆکاری شکستەکەیان ناوبژیوان بووە.

لیڤەرپوول بە ئەنجامی ١-٣ تووشی شکست هات لەگەڵ لێیستەر سیتی و کلۆپ دوای یارییەکە بۆ بی تی سپۆرت وتی “گۆڵێکمان لێ تۆمارکرا کە بە روونی ئۆفساید بوو، لەوەوە ڤاڕ یارییەکەی گۆڕی. یارییەکی باشمان ئەنجامدا لە نێو یاریگا و دەبوو براوەبووینایە بەڵام دوای ئەو گۆڵە، بەشێوەیەک لە شێوەکان دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد”.

ریدز یەکەم گۆڵی یارییەکەیان تۆمارکرد لە خولەکی ٦٧دا بەڵام لێیستەر لە نێوان ٧٨ بۆ ٨٥ دا توانیان سێ گۆڵ تۆماربکەن، ئەمەش سێهەم شكستی لەسەریەکی کوڕانی کڵۆپ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button