ئه‌وروپائیسپانیا

کومان: پیکێ دەبێت ئاگاداری قسەکانی بێت

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، داوا لە بەرگریکاری یانەکەی دەکات ئاگاداری قسەکانی بێت.

راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئالاڤێس گووتی ” پیکێ پێویستە ئاگاداری قسەکانی بێت، هەر یاریزانێک ئەگەر بیەوێت رەخنە بگرێت، دەبێت بە رێزەوە ئەم کارە بکات، چونکە لەوانەیە تووشی سزای گەورە ببێت و ئەم بابەتەش ئێمە تووشی کێشەیەکی گەورە دەکات “.

پیکێ بەم دواییە گوتوویەتی ناوبژیوانانی لالیگا %85 پشتگیری ریال مەدرید دەکەن، بۆیە لیژنەی تەمبێکاری لالیگا لەوانەیە ئەو یاریزانە چوار تاوەکو دوازدە یاریی سڕ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button