ئیسپانیا

میسی پێڵاوە مێژووییەکەی خۆی دەبەخشێتە نەخۆشانی شێرپەنجە

یاریگا-

مۆزەخانەی نیشتیمانی هونەری لە کەتەلۆنیا پێڵاوەکانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی نمایش دەکات، كە لە یاریەكدا لەلایەن ئەستێرە ئەرجەنتینیەكەوە یاری پێكراوە و ڕیكۆردە مێژوویەكەی پێوە شكێندراوە.

پێشتر ڕیكۆردە مێژوویەكەی پێلێی ئەفسانەی بەڕازیل و یانەی سانتۆس لەلایەن لیۆنێل میسیەوە شكێندرا وەك تاكە یاریزان زۆرترین گۆڵی بۆ یانەیەك تۆمار كردبێت.

كۆمپانیای ئەدیداس بە هاوبەشی لەگەل لیۆنێل میسی پێڵاوەكانی كە گۆڵی ژمارە 644ی پێوە تۆمار كرد و ڕیكۆردە مێژوویەكەی پێیەوە شكاند بەخشییە مۆزەخانەی نیشتیمانی لە كەتەلۆنیا.

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە مڕۆوە تا ماوەی مانگێك پێڵاوەكان نمایش دەكرێت ، داهاتی ئەو كارەش بۆ منداڵانی تووشبوو بە شێرپەنجە و خێزانەكانیان خەرج دەكرێت.

لای خۆشیەوە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە ووتی:

گەشتن بەم دەستكەوتە مێژوویە و تۆماركردنی 644 گۆڵ لەگەڵ یەك یانە دڵخۆشیەكی زۆرم پێدەبەخشێت ، بەڵام لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە توانای هەبێت یارمەتی ئەو منداڵانە بدات كە بە دەست نەخۆشیەوە دەناڵێنن و هاوكاریەك بێت بۆیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button