ئینگلتەرا

باشترین یاریزانی مانگی پێشووی پریمەرلیگ دەستنیشانكرا

یاریگا- ئیلكای گوندۆگانی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئینگلیزی دەستنیشانكرا.

هەریەك لە یاریزانان كریج داوسن و جاك گریلیش و ماتیۆس پێرێرا و جیمیس مادیسۆن و جۆن ستۆنز و لینۆ و ساكا شان بە شانی گوندۆگان پاڵێوراوی خەڵاتەكە بوون.

لە كۆتاییدا پەڕەی فەڕمی پریمەرلیگ لە توویتەر ئیلكای گوندۆگانی بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو هەلبژارد.

گوندۆگان لە مانگی یەك لە كۆی بەشداریكردنی شەش یاری توانی پێنج گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button