ئه‌وروپائیسپانیا

زانیاریی لەسەر دوایین ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید

یاریگا
بەیانی ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید، بە سەرپەرشتی زینەدین زیدان راهێنەری یانەکەیان، یەکەیەکی دیکەی مەشق ئامادەکارییان ئەنجامدا.

ماڵپەری فەرمی یانەکەی مەدریدی پایتەخت بڵاویکردووە، لە راهێنانەکانی ئەم بەیانیە، هەر یەکە لە هازارد، ڤالڤێردی و رۆدریگۆ سەرەتا لە هۆڵی تایبەت و دواتریش لەسەر چیمەن بە تەنهایی راهێنانیان کردووە، هەروەها مارسێلۆ و ئۆدریۆزۆلاش لە هۆڵی تایبەت راهێنانەکانیان کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، سێرخیۆ رامۆس ئەمیشیان لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بەردەوامە لەسەر وەرگرتنی چارەسەرییەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button