ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

میسی ئەمشەو ژمارەیەکی نوێ تۆمار دەکات

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا ئەمشەو یاریی ژمارەی 900 لە کاروانی وەرزشی ئەنجام دەدات.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، گۆڵکارەکەی بارسا تاوەکو ئێستا 899 یاریی بە درێسی یانەکەی و هەروەها هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە، 757 یاریی لەگەڵ بارسێلۆنا و 142 یاریی لەگەڵ ئارجێنتینا، ئەو یاریزانە ئەمشەو ژمارەی یارییەکانی لە کاروانی پیشەگەری دەگاتە 900 یاریی.

بێجگە لەم ئامارانە، لیۆ لەگەڵ یانەی سێڤییا بەختێکی باشی هەبووە، لە کۆی 37 یاریی بەرامبەر ئەو یانەیە، 37 گۆڵ و 16 پاسی گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button