ئیسپانیا

دوو یاریزانی دیكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا- یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی دوو یاریزانی دیكەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمی یانە ئیسپانیەكە لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تووشبوونی دوو یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكە تۆماس لیمار و هیكتۆر هێرێرای بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەشدا هاتووە بە پێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی خولی ئیسپانی یاریزانەكان كەرەنتین دەكرێن.

شایەنی باسە پێشتر هەریەك لە یاریزانەكان جواو فیلیكس و كاراسكۆ و ماریۆ هێرمۆسۆ و موسا دیمبلی تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ڕۆخی بلانكۆس بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە پێشەنگی لالیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button