ئه‌وروپا

ڤێراتی: هیوادارم لە تەنیشت لیۆنێل میسی یاری بكەم

یاریگا-

ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هیواخوازە لە پاڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاری بكات.

ڤێراتی لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ” كەناڵ پڵەس ” ووتی: بێگومان ، هیوادارم لە پاڵ لیۆنێل میسی یاری بكەم.

هەروەها ووتیشی: تۆپەكە دەدەم بە میسی و نەیمار و لە دواوە دەمێنمەوە و چێژیان لێ وەردەگرم.

ئەستێرە ئیتاڵیەكە بەردەوام بوو: پەیوەندیكردنی میسی بە پاریسەوە ، هەنگاوێكی زۆر باش دەبێت و سنوورەكانی تۆپی پێ تێ دەپەڕێنێت.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button