یاریگا

پیكێ: ناوبژیوان لەگەل ڕیاڵ مەدریدە

یاریگا- جیرارد پیكێ بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە گفتوگۆیەكدا باس لە ناوبژیوانەكانی خولی ئیسپانی دەكات.

پیكێ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەرنامەی پۆست یۆنایتد لە یوتیوب ووتی:

”ئەگەر زۆربەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا هاندەری ڕیاڵ مەدرید بن ، ئەوا شتێكی سروشتیە لە كاتی یاریەكاندا یارمەتیان بدەن”.

لەو گفتوگۆیەدا بەرگریكارەكەی ئیسپانیا وەڵامی پرسیارەكان سەبارەت بە لێدوانەكانی ئیدواردۆ ئیتورالدی دایەوە كە وتبووی:

” ڕێژەی ئەو ناوبژیوانانەی هاندەری ڕیاڵ مەدریدن دەگاتە %90 ، بەراورد بەو ناوبژیوانانەی هاندەری بارسێلۆنان كە دەگاتە %10”.

لە وەلامدا پیكێ ووتی: بێگومان ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەكانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button