دوایین پێشهات؛ ریال مەدرید لە یوێفا سکاڵا تۆمار دەکات؟
تێڕوانینی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەبێت

یاریگا –
سەرەڕای ئەو شەپۆلە تووڕەییەی دوای یارییەکەی بایرن میونشن جیهانی تۆپی پێی گرتەوە، ریال مەدرید بڕیارێکی جیاواز و دیبلۆماسییانە دەدات.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی ریال مەدرید هیچ پلانێکیان نییە بۆ پێشکەشکردنی سکاڵای فەرمی بە یوێفا لە دژی کارتی سوورەکەی ئێدواردۆ کاماڤینگا. سەرۆکایەتیی یانەکە پێیان وایە ناردنی نامەی ناڕەزایەتی هیچ ئەنجامێکی نابێت و تەنیا پەیوەندییەکان و کەشوهەوای وەرزشی ئاڵۆزتر دەکات.
❌ 𝐒𝐢𝐧 𝐩𝐫𝐨𝐭𝐞𝐬𝐭𝐚 𝐝𝐞𝐥 𝐑𝐞𝐚𝐥 𝐌𝐚𝐝𝐫𝐢𝐝 𝐚𝐧𝐭𝐞 𝐥𝐚 𝐔𝐄𝐅𝐀
📝 Los dirigentes blancos consideran que este tipo de movimientos para lo único que sirven es para enturbiar aún más el ambiente y que no llevan a ninguna parte
✍️ @jfelixdiaz
➡️… pic.twitter.com/1lGAOe4DYJ
— Diario AS (@diarioas) April 16, 2026

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، هەرچەندە ریال مەدرید بێدەنگی هەڵبژاردووە، بەڵام بێزارییەکی قووڵ سەبارەت بە دانانی سلاڤکۆ ڤیسینیچ وەکوو ناوبژیوان، هەیە، چونکە پێیان وایە ئەو لە ریزی ناوبژیوانە گەورە و ئاست بەرزەکانی ئەوروپا نییە. یوێفاش لای خۆیەوە لەم جۆرە کارتە سوورانە ناڕازییە، چونکە هەمیشە هەوڵ دەدات لە یارییە پڕ فشارەکاندا یاریزانان بەو شێوەیە سزا نەدرێن کە یارییەکە تێکبچێت.

هەمان سەرچاوەی نزیک لە مەدرید ئەوەشی روونکردووەتەوە، کارگێڕیی مێرەنگی پێیان وایە یارییەکەی میونشن سەلماندی کە تیپەکە توانایەکی زۆری هەیە، بەڵام لەم وەرزەدا وەکوو پێویست سوودی لێ وەرنەگیراوە. سەبارەت بە داهاتووش، یانەکە بە نیاز نییە شۆڕش یان گۆڕانکاریی خێرا بکات و متمانەیان بە یاریزانەکانیان هەیە و لە هاویندا بەبێ پەلەکردن و بە هێمنی هەنگاو بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکە دەناڵێن.
ناوبژیوان و کاماڤینگا پیشەگەرانە نەبوون؛ خۆسێ فێلیکس دیاز رەخنە دەگرێت



