ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

قبووڵی ناکەین؛ لاپۆرتا ئاستی ناوبژیوان بە شەرمەزاری ناو دەبات

دەموچاویان شەق کرد. تەنانەت کارتێکیش نەدرا

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا سەرۆکی هەڵبژێردراوی یانەی بارسێلۆنا، دوای دوورخستنەوەی تیمەکەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە توندی رەخنەی لە ئاستی ناوبژیوان گرت، کە سەرەتا بۆ گەیشتنیان بە قۆناخی پێشکۆتایی پیرۆزبایی لێکردن.

لاپۆرتا بە راشکاوی سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوان گوتی:

ئەمە شەرمەزارییە، قبووڵکراو نییە. ئاستی ناوبژیوانیی دوێنێ، هەم لەنێو یاریگا و هەم لەلایەن ڤارەوە، شەرمەزاری بوو. ئەوەی بەرامبەرمان کردیان جێگەی قبووڵکردن نییە. لە یاریی چووندا لێدانێکی سزای روونیان بۆ هەژمار نەکردین و لەسەر جووڵەیەک کە تەنیا شایەنی کارتی زەرد بوو یەکێک لە یاریزانەکانمانیان دەرکرد.

ناڕەزایەتییەکەی زۆر توند بوو، پێش ئەوەی رووداوەکان ریز بکات گوتی:

بڕیارەکانی ناوبژیوان زیانێکی زۆریان پێگەیاندین، ئێریک دوایین بەرگریکار نەبوو چونکە کوندێ دەیتوانی پێی بگات. ناوبژیوان سەرەتا کارتی زەردی بەرزکردەوە، کە دروست بوو، بەڵام ڤار وای لێکرد بیگۆڕێت. گۆڵەکەی فێران دروست بوو.پێناڵتییەکەی سەر ئۆلمۆ پێناڵتی بوو. پێداکێشانەکەی فێرمین قبووڵنەکراو بوو. دەموچاویان شەق کرد. تەنانەت کارتێکیش نەدرا…

لاپۆرتا بە هەمان شێوە رەخنەی لە وەڵامەکەی یوێفا گرت و گتی:

قبووڵکراو نییە سکاڵا تۆمار بکەیت و پێت بڵێن رەتکراوەتەوە. بارسێلۆنا داوای روونکردنەوە دەکات کە بۆچی قبووڵ نەکرا. یوستێ پێی گوتم کە ئەوان سکاڵایەکی دیکە پێشکەش دەکەن. ئەمە شەرمەزارییە و جێگەی قبووڵکردن نییە.

لە کۆتاییدا وەڵامی ئەو قسانەش دەداتەوە کە دەڵێن ناوبژیوانەکان لایەنگری بارسێلۆنا دەکەن و دەڵێت:

ئەو کەسانە بێشەرمن. گوتنی ئەوەی کە ناوبژیوانەکان لایەنگری بارسێلۆنا دەکەن شەرمەزارییە. تەنیا پێویستە سەیری ئەم رووبەڕووبوونەوەیەی چامپیۆنزلیگ بکەن. ئەمە شەرمەزارییە و هیچ کەسێک باوەڕ بەوە ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button