
یاریگا –
بارسێلۆنا لەگەڵ هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
رادیۆی کاتالوونیا بڵاوی کردووەتەوە، لەدوایین سەردانی بریکاری کارەکانی هانزی فلیک بۆ بارەگای یانە کاتالوونیەکە، هانزی فلیک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی.
گرێبەستەکەی فلیک لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆی کاتالوونیا هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن گرێبەستەکە بۆ ساڵێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2028 نوێبکەنەوە.
راهێنەرە 61 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنای وەرگرتووە، فلیک لە 110 یاریی سەرپەرشتی بارسێلۆنای کردووە، 83 یاریی بردووەتەوە، 10 یاریی یەکسانبووە و 17 یاریی دۆڕاوە.



