ئیسپانیاگرنگترین

شەڕی سارد لە لالیگا؛ ریال مەدرید رێڕەوی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا رێکدەخات؟

یاریزانانی مەدرید ئامادە نین چەپڵە بۆ بارسا لێ بدەن

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا گەیشتە بنبەست و بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان مێرەنگی بڕیارێکی توندی داوە سەبارەت بە کلاسیکۆی داهاتوو کە بڕیارە لە 10ـی ئایار بەڕێوەبچێت.

نەخێر بۆ رێڕەوی رێزلێنان
بەرنامەی ئێل چێرێنگێتۆ ئاشکرای کردووە کە یاریزانانی ریال مەدرید کۆدەنگن لەسەر ئەوەی هیچ رێڕەوێکی رێزلێنان بۆ یاریزانانی بارسێلۆنا دروست نەکەن، ئەگەر بێت و یانە کاتالوونییەکە پێش یارییەکە نازناوی لالیگای ئەم وەرزەی مسۆگەر کردبێت. ئەم بڕیارە وەکوو کاردانەوەیەکە بۆ ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە نێوان هەردوو کارگێڕیی یانەکەدا هەیە.

دۆسیەی نێگرێرا و کێشە کۆنەکان
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، کێشەی ریال و بارسا تەنیا لەنێو یاریگا نییە، بەڵکوو دۆسیەی نێگرێرا و تۆمەتەکانی پەیوەست بە ناوبژیوانی، پەیوەندییەکانی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و خوان لاپۆرتای گەیاندووەتە خراپترین ئاست. یاریزانانی ریال مەدرید پێیان وایە ئەنجامدانی رێڕەوی رێزلێنان لەم کاتەدا وەکوو خۆبەدەستەوەدانێکی رەمزی دەردەکەوێت و نایانەوێت کاری لەو شێوەیە بکەن.

مێژوویەکی پڕ لە مشتومڕ
ئەمە یەکەمجار نییە رێڕەوی رێزلێنان دەبێتە کێشە؛ پێشتریش لە چەندین بۆنەدا هەردوو یانە لە ئەنجامدانی ئەم نەریتە وەرزشییە پاشەکشەیان کردووە بۆ ئەوەی رکابەرەکەیان لە ناو یاریگادا بە پاڵەوان پێشان نەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button