
یاریگا –
کۆمپانیایەکی ئەمریکی سکاڵایەکی یاسایی لە دژی مێسی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین تۆمارکردووە و بە پێشێلکردنی گرێبەست و پێدانی زانیاریی چەواشەکارانە تۆمەتباریان دەکات.
تۆڕی ئاتلێتیک ناوەڕۆکی سکاڵایەکی 10 خاڵی گرووپی ‘VID Music’، کە کۆمپانیایەکی رێکخستنی بۆنەکانە، لەسەر مێسی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بڵاودەکاتەوە.
A lawsuit has been filed against Lionel Messi and the Argentine Football Association after the Inter Miami star did not feature in a friendly game against Venezuela in the United States in October last year.
VID Music Group, a Miami-based events company, filed a 10-count… pic.twitter.com/Sp9Qs2M0Op
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) April 16, 2026
کۆمپانیاکە کە بەرپرس بوو لە رێکخستنی یارییە دۆستانەکەی ئەرجەنتین و ڤێنزوێلا لە مەیامی لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، ئاشکرای کردووە کە بڕی حەوت ملیۆن دۆلاریان بە ئەرجەنتین داوە، بەو مەرجەی مێسی لانیکەم 30 خولەک بەشداریی بکات، بەڵام مێسی یاریی نەکرد و تەنیا لە شوێنی ڤی ئای پی یاریگاکەوە تەماشای یارییەکەی کرد، کە ئەمەش وایکرد تەنیا 15 هەزار کەس ئامادەی یارییەکە بن کە دەکاتە لە %23ـی توانای یاریگاکە و زیانێکی گەورەی دارایی بە کۆمپانیاکە گەیشت.
لە سکاڵاکەدا هاتووە؛ مێسی، بریکارەکەی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین، پێکەوە فێڵیان کردووە. ئەوان بەڵێنی درۆیان بە کۆمپانیاکە داوە تەنیا بۆ ئەوەی رازییان بکەن گرێبەستەکەیان لەگەڵ واژۆ بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، مێسی بە پێدانی زانیاریی هەڵە و تێکدانی گرێبەستەکە بە ئەنقەست تۆمەتبار کراوە، واتە مێسی راستییەکەی نەگوتووە و زانیاری هەڵەی داوە کە گوایە یاری دەکات.
جێگەی سەرنجە تەنیا یەک رۆژ دوای ئەو یارییە، مێسی بۆ ئینتەر مەیامی یاری کرد و دوو گۆڵیشی کرد! کۆمپانیاکە ئێستا داوای قەرەبوویەکی گەورە و گەڕاندنەوەی لە %25ـی بەهای گرێبەستەکە دەکات.



