ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

مارکا: ئالابا دەتوانێت سێ کێشەی ریال مەدرید چارەسەر بکات

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، ئەگەر شایانەکان بتوانن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەو کات دەتوانن سێ کێشەی سەرەکی پێکهاتەکەیان چارەسەر بکەن، چونکە ئەو یاریزانە توانای یاریی کردنی لە بالی چەپی بەرگری، دڵی بەرگری و پێشەوەی بەرگریکاران هەیە و زیدان بە ئارەزووی خۆی دەتوانێت بەکاری بێنێت.

ئالابا ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت و، ئامادەش نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button