ئه‌وروپائیتاڵیا

ئێریکسن داهاتووی خۆی لەگەڵ ئینتەر میلان یەکلایی کردەوە

یاریگا
کریستیان ئێریکسن، ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە کە ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکەی نێرازۆری بە هۆی رێکنەکەوتنی یانەکەی لەگەڵ ئەو یانانەی داوای دەکەن، ناچارە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ دوایین رۆژی وادەی گواستنەوەی زستانەیە و یانەکانی تۆتێنهام و لێستەر سیتی ئامادەبوون بۆ گواستنەوەی ئێریکسن، بەڵام دواجار لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە نەگەیشتنە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button